بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی شەهیدانی پارێزەری ئاسایشی ئێران کە لە ئاژاوەکانی چەند ڕۆژی دوایی لەلایەن ژمارەیەک ئاژاوەگێڕی چەکدارەوە شەهید کرابوون لە سەرتاسەری ئێران،خەریکە بەڕێ دەکرێت.
ئەو ڕێوڕەسمانە هاوکات لە پارێزگاکانی خووزستان، کرماشان، ئیلام، خۆراسانی باکووری، ئازەربایجانی ڕۆژاوا خەریکە بەڕێوە دەچێت.
لە ئاژاوەکانی ئەم دواییەی ئێراندا ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیس و هێزەکانی پارێزەری ئەمنیەت و ئاسایشی ئێران لە لایەن کەسانێکی تێکدەر کە دزەیان کردبووە ناو ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران بە دۆخی ئابووری، کرانە ئامانج و شەهید کراون.


Your Comment